1. Home
  2. /
  3. زانستی فەننی
  4. /
  5. ڕەوتی بەرهەم هێنانی وەرەقی...

ڕەوتی بەرهەم هێنانی وەرەقی پی وی سی فۆمیزە

پی وی سی وەک یەکێ لە پێنج پۆلیمێری زۆر بە کار ڕۆییشتووی جیهان، ناتوانێ بێ زیاد کەرەوەکان بە کار بهێنرێت و دەبێ چەند دەستە ماددەی زیادکەرەوەی لێ زیاد کرێت. پایەدار کەرەوە گەرماییەکان، ڕەوان کەرەوەکانی ناوخۆیی و دەرەکی، یارمەتیدەری ڕەوتەکان، چاک کەرەوەکانی زەربەت و… لەو زیادکەرەوانەن کە بە پێی تایبەتمەندی پێویست و شوێنی بە کار هێنانی بەرهەمەکە هەڵدەبژێردرێن.

سەبارەت بە فۆمی پی وی سی، هۆکاری فۆم زا و هەروەها هۆکاری کونتڕۆڵ کردنی زەخت ڕوویی تاواندنەوە بۆ کونتڕۆڵی پێکهاتە فۆرمەکان وەک زیادکەرەوە پێویستە. لە بەرهەم هێنانی پی وی سی فۆمیزە بە گشتی، لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا تێکەڵکردنی فیزیایی لە میکسێڕدا ئەنجام دەدرێت. لە شێوازە نوێترەکاندا لە میکسێڕی تووربۆ کەڵک وەردەگرن کە پەڕڕەکان لە خول و سووڕە توندەکاندا گەرمای لێک خشاندن دروست دەکەن. کاتێ پۆدری pvc گەرم دەبێت، ماددە زیادکەرەوەکان دزە دەکەنە نێو زەڕڕە و ماکە وردەکان. لە قۆناغی دواییدا پۆدرە گەرمەکە فێنک و هەمبار دەکرێ. ئەم ڕەوتە بە گشتی بۆ زۆربەی بەرهەمە pvcیەکان ئەنجام دەدرێت. لە بەرهەم هێنانی وەرەقە فۆمیزەکان ماددە تێکەڵاوەکان دەچنە سەر هێڵی بەرهەم هێنانی(ئێکسترۆدە دوو پێچە هاودەنگ نەبووە خڕ)ەکان تا بە هۆی لێک خشاندن،لەت بوون و گەرما بتوێنەوە. لە کۆتاییدا ئێکسترۆدێر بە هۆی گەرمای دروست بوو وەک هۆکاری فۆم زا کار دەکات. ماددە کیمیاییەکان زیاتر وەک هۆکاری فۆم زا بە کار دەهێنرێن کە بە هۆی گەرما گازی دی ئوکسیدی کەربون یان نیترۆژن ئازاد دەکەن.

گازە ئازاد بووەکان لە ناخی pvcیدا چاڵی ورد دروست دەکات کە بە کونتڕۆڵی بارودۆخ و بە کار هێنانی ماددە یاریدەرەکان لە ڕەوتەکەدا، دەتوانین ئەندازەی ئەو چاڵانە کونتڕۆڵ بکەین. لە ئاکامدا ئەم ماکە دەکرێتە نێو قاڵبی وەرەق و دوایی دەرچوون بە یارمەتی سیستەمی کالیبراتور لایەنەکانی دوو وەرەقەکە جێگر دەبێت و پاشان قەراخەکانی دەبڕن و لە درێژایی پێویستدا هەڕە دەکرێ و دەیپێچنەوە.