1. Home
  2. /
  3. Uncategorized @ku
  4. /
  5. پێناسەی ئێمە

پێناسەی ئێمە

سەبارەت بە گرووپی پیشەسازی پایا

هەرچەند گرووپی پیشەسازی پایا ماوەیەکی کەمە(١٣٨٦) پێکهاتووە، بەڵام بە سوود وەرگرتن لە کەسانی لێهاتوو و پسپۆڕ لە تەنیشت تکنۆلۆژیای ڕۆژی دونیا، توانیویە بە خێرایی جێگە و پێگەیەکی شیاو لە بازاڕدا پەیدا بکات. ئامێری ئاویاری بە برەندی ویسپار و وەرەقی پی وی سی فۆمیزە بە برەندی یونیفۆم لە شەرکەکانی ژێرکۆی گرووپی پایا لە ناسراوترین بەرهەمەکانی ئەم گرووپەن. ئەوەی کە گرووپی پایا لە ڕەقیبەکانی جیا دەکاتەوە، ئەو ڕێگەیە کە هەنگاومان بۆ هەڵگرتووە و گەییشتن بەو پێگەیە کە هەوڵی بۆ ئەدەین. ڕوانگەی ئێمە دروست کردنی زەدویەکی سەوزە بۆ نەوەکانمان و لە کەنار ئەم مەبەستە هەوڵ دەدەین بۆ بەرهەم هێنانی پێداویستی خەڵک، ژینگە پارێزی، بەهرەی ئابووری و ڕازی بوونی هاوکارەکانمان.

سەبارەت بە یونیفۆم

یونیفۆم یەکێ لە کارخانەکانی ژێرکۆی گرووپی پیشەسازی پایایە کە لە ساڵی ١٣٩٤ بە ئامانجی بەرهەم هێنانی وەرەقە پولیمێرەکان هاتە نێو ئەم بووارە و بە سوود وەرگرتن لە پسپوڕان و بە ئامانجی تێکەڵاوکردنی زانست و تێکنۆلۆژی دەستی کرد بە ڕانانی ئەم بەرهەمە کوالیتی دارانە و هەوڵ ئەدات بە بەهرە وەرگرتن لە زانستی پسپۆڕانە نە تەنیا لە بوواری کوالیتی بەرهەمەکانی بەرز کاتەوە بەڵکوو نرخەکانیشی لە بازاڕدا جیاواز بێت. دامەزراوەی یونیفۆم بە پشت بەستن بە ئەندامە لێهاتوو و نوێخوازەکانی بە ئامانجی گەشەی سەقامگر، ڕێبەری بازاڕ، دروست کردنی برەندێکی بڕوا پێکراو و پابەند بوون بە ئەرزشە ئەخلاقییەکان و بەرپرسیارەتی کۆمەڵایەتی هەنگاوی ناوەتە نێو گۆڕەپانی بەرهەم هێنان و بۆ ئەوەی کۆمەڵگا ئەم شەریکە وەک شوێنێکی باوەڕپێکراو، زیندوو، کار خولقێن و پابەند بە ئەرزش و ماڤە کۆمەڵایەتییەکان بناسێ، هەموو هەوڵ و توانای خۆ بە کار دهێنێت.